کوردستانی
تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی بڕێك پارە لەناو بازاڕ، دەستیش بەسەر ئەو پارەیەدا گیرا کە دزرابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی بڕێك پارە لەناو بازاڕ، دەستیش بەسەر ئەو پارەیەدا گیرا کە دزرابوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پاره‌ی لێدزرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئەو بڕە پاره‌یه‌دا كه تۆمه‌تبار دزیبووی".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمه‌تبار (س، ئـ، ر له‌دایكبووی 1989) دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س،ر
س،ر
بیروڕا


