کوردستانی

یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات
مەودا میدیا-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە شاری سلێمانی سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تەموزی 2023 شاندێکی یەکێتی کە لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پێکهاتوون لە سلێمانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵ درێژە پێدەری کۆبوونەوەکانی یەکێتییە لەگەڵ لایەنەکان دیکە، ئامانج لەم سەردانە باسکردنە لە بابەتی یەکگرتووی نێوان حزبەکان و ئەو کێشانەی کە لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan