کوردستانی
حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە قەزای کۆیە تۆمارکرا کە تەمەنی 19 ساڵە، بەپێی وتەی تەندروستیی کۆیە بێت دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تەموزی 2023 تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە قەزای کۆیە تۆمارکرا کە تەمەنی 19 ساڵە و لە رۆژانی جەژندا قوربانیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تووشبووەکە تەندروستیی باشە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، ئەمڕۆ پشکنینەکەی لە بەغداوە گەڕەواتەوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، هەروەها تیمەکانمان چوونتە ماڵی تووشبووەکە و پشکنین بۆ کەسوکارەکەی دەکرێت".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە وتی "ئەمە دووەم حاڵەتی تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە کۆیە تۆماردەکرێت و تووشبووی یەکەم گیانی لەدەستدا".
س.ر

بیروڕا