کوردستانی
باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە لەسەر رێگەی ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن ئوتۆمبێلیان راده‌گرت و دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی پاره و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی به‌ره‌وامیی رێگە سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر بە به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شێوه‌ی بانددا له‌سه‌ر رێگەی ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشانده‌دات و ئوتۆمبێلیان راده‌گرت و دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی به‌ماده‌ی بێهۆشكار، پاره و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی".
ئاماژە بەوەکراوە "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه تۆمه‌تباران له‌شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌تۆمه‌تباران بوو، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ند تاوانێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی 1990 - س، م، س له‌دایكبووی 2003 - ر، ت، أ له‌دایكبووی 2003 - ع، ت، أ له‌دایكبووی 2005) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 444 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س،ر

بیروڕا