کوردستانی

ئاگر لە كامپێكی ئاوارە ئێزدییەكان كەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە كامپێكی ئاوارە ئێزدییەكان كەوتەوە
مەودا میدیا-

لە سنووری هەولێر، ئاگر لە كامپێك كەوتەوە كە ئاوارە ئێزدییەكان تێیدا نیشتەجێن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بێجگە لە تەنگەنەفەس بوونی هەندێك لە دانیشتووانی كامپەكە، زیانێكی گیانی بوونی نییە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تەمموزی 2023، لە کامپی هەرشەم لە سنووری عەنکاوەی سەر بە شاری هەولێر ئاگرێك کەوتەوە و بە هۆیەوە 16 کەرەڤانەی ئاوارەکان سووتان.

زانیارییە سەرەتاییەكان دەڵێن، لەنێو ئاگرەكەدا هەندێك لە ئاوارەكان تووشی تەنگەنەفەسیی بوون و هەندێكیشیان بە سووكی برینداربوون، بەڕێوەبەری شارەدێی عەنکاوەش بە راگەیاندنی وت، تا ئێستا هۆکاری روودانی ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام گوماندەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بێت.

لانیکەم سێ جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کامپی هەرشەم لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا روویداوە كە دەکەوێتە سنووری شارەدێی عەنکاوە سەر بە پارێزگای هەولێر، خێزانە ئاوارەکانی شەنگال تێیدا نیشتەجێن و 260 کەرەڤانەی تێدایە. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan