کوردستانی
دەرماڵەی چوار مانگی خوێندكارانی زانكۆیەكی هەرێم بەیەكجار دابەشدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێك لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێم بە فەرمی بە خوێندكارانی زانكۆكەی راگەیاند، بڕیارە دەرماڵەی چوار مانگیان پێكەوە بۆ خەرجبكرێـت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تەمموزی 2023 زانكۆی سەڵاحەدین - هەولێر بڵاویكردەوە، لەژێر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوونی کامەران یونس محمد، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی و بەڕێوەبەری دارایی، سەرۆکایەتی زانکۆ دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییان بەیەکەوە دابەشدەکات.
لە راگەیەندراوەكەی زانكۆی سەڵاحەدین ئەوەش هاتووە، خوێندكارانی زانكۆكە بەمزووانە لە کات و شوێنی وەرگرتنی دەرماڵەی چوار مانگ ئاگاداردەكرێنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە سەرتاسەری هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام خوێندكارانی زانكۆ داوای وەرگرتنی دەرماڵەكانیان دەكەن و هەتا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی وەڵامی داواكارییەكانیان نەدراوەتەوە.
ژ.ع

بیروڕا