کوردستانی

باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە لە دوو شاری هەرێم دەستگیردەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە لە دوو شاری هەرێم دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا-

باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکرا و ژنێكیش لەناو باندەكەدایە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تەمموزی 2023 دەزگای ئاسایشی هەریم رایگەیاند؛ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، باندێکی سێ کەسیی دەستگیردەکەن کە بەنیازی ساغکردنەوەی دراوی ساختەبوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە چوارچێوەی چالاكییەكەدا هێزەكانی ئاسایش دەستدەگرن بەسەر بڕێک دراوی دۆلار و دیناری ساختەدا و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانی دادوەر رێكەوتی 7ی تەمموزی 2023 باندێکی ساغکردنەوەی دراو کە پێکهاتوون لە ( ژنێک و دووپیاو ) لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیردەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە،  تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی   (ه ، ق ، ت) لەدایکبووی ساڵی 1981 (ڕ ، ج ، م) لەدایکبووی ساڵی 1993 و (خ ، ت ، ح) لەدایکبووی ساڵی 1967 دەستگیركراون و بڕی 3800 دۆلاری ساختە لە جۆری پەنجا دۆلاریی و 100 هەزار دینار چاپی عیراقی لەجۆری بیست و پێنج هەزار دیناریش دەستیبەسەرداگیراوە.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادان تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەیان بەردەوامە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan