کوردستانی
سەبارەت بە زیادكردنی نرخی كارەبا وەزارەتەكە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی زیادبوونی نرخی كارەبا، وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردەوە، ئەو هەواڵە بێبنەما و ناراستە، لەكاتێمدا نووسراوی فەرمیی تایبەت بە هەواڵەكە كە لە رۆژنامەی وەقائیع هەیە بڵاوكراوەتەوە.
ئەمشەو چوارشەممە 12ی تەمموزی 2023 وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەندێك پەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتیی و خۆدەرخستن و لە پێناو هەندێك لایک و فۆڵۆو دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێبنەما و ناڕاست لەبارەی کرێی کارەبا کردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا بە هەموو پۆلەکانییەوە دڵنیادەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاریی لە نرخی کارەبا نەکراوە و تەنها ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی بە High Cost (گرانبەها) ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نموونەیی ئەزموونەییدا کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و چاودێریی دەرئەنجامەکانیشی دەکەین.
ئەوەش هاتووە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، بووەتە بڕیار و لە وەقائعیی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی کارەبا بە مافی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار بکات هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و مەبەستدار لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەم وەزارەتە خزمەتگوزارییە بڵاو دەکەنەوە.
پێشتر نووسراوێكی وەزارەتی كارەبا بڵاوكرایەوە كە لە وەقائیعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، نرخی كارەبا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
ژ.ع

بیروڕا