کوردستانی

پارتی: زەمینەسازی لەبارە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی: زەمینەسازی لەبارە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
مەودا میدیا- 

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت چاوەڕێی وەڵامی کۆمسیۆنین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت ئەو بۆشاییە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە کۆتایی بێت.

جەعفەر ئیمینیکی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیایەکی نزیک حزبەکەی رایگەیاند "هیچ گرفتێکی سیاسی بەدی ناکەین، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "چاوەڕێی وەڵامی کۆمسیۆنین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەونەی زانیاریمان هەیە کۆمسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت ئەو بۆشاییە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە کۆتایی بێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، زەمینەسازی لەبارە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan