کوردستانی
دوو بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق و بەشی پۆلیسی دوكانەوە دوو تۆمەتباری بەكارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار كۆكرایەوە كە بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق و بەشی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران لە قەزای دوكان دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ كە مەزەندەدەكرێت بەیەك كیلۆگرام، لەگەڵ چەكێك لە جۆری دەمانچە و رومانەیەكدا و ئۆتۆمبێلێكیش كە بە تۆمەتباران بووە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران (ب،ح،ع لەدایكبووی 1995، ه،أ،م لەدایكبووی 199) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و یەكێك لە تۆمەتبارانیش پێشتر بە 18 مانگ بەندكردن سزادراوە".

س،ر
بیروڕا