کوردستانی
بەهۆی ئەشکەنجەدانی کوڕەکەیەوە باوکێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت باوکێک بەهۆی ئەشکەنجەدانی کوڕەکەیەوە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەموزی 2023 رمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو منداڵەی لە چەمچەماڵ لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجە دراوە، پێشتر دایک و باوکی جیابوونەتەوە و ئەم منداڵە لەلای باوکی بەخێوکراوە".
باسی لەوەشکرد "دوای گەیاندنی سکاڵاکە بۆلای ئێمە بەبڕیاری دادگا، دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە باوکەکەمان دەستگیرکرد و ئاراستەی نوسینگەی توندوتیژی خێزانی کرا".
ئەوەشی خستەڕوو "رووداوەکە لە گەڕەکی قورەگوڵە روویداوە و باوکە دەستگیرکراوەکەش ناوی (هـ، هـ، ر)، لەئێستادا منداڵەکە باری دەروونی تێکچووە".
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە "منداڵەکە ئاسەوارێکی زۆری سزادان بە جەستەیەوە دیارە و ئازارێکی زۆری پێگەیەندراوە لەلایەن باوکییەوە".
بیروڕا


