کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەسەر رێگای کەلار – باوەنوور ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوارکەس بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەموزی 2023 هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامرییەوە لەسەر رێگای نێوان کەلار – باوەنوور چوار کەس برینداربوون کە شۆفێر و سێ سەرنشیی نێو ئۆتۆمبێلەکەبوون ".
باسی لەوەشکردووە "ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی ناحیەی باوەنوور رۆیشتووە و دواتر کۆنترۆڵی لەدەستداوە پاشان وەرگەڕاوە و لەئێستادا تیمەکانی هاتوچۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم بریندارەکان لەئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ".
ر.ع
بیروڕا


