کوردستانی
لەمەودوا لە سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەمەودوا پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن بە هاوڵاتییان نادرێت و لەبری ئەوە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو بەرواری 16 و 17ی تەموز سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نەکەن بەهۆی راگرتنی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن".
باسی لەوەشکردووە "لە دوای ئەو بەروارەوە هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت سەردانمان بکات و بە سیستەمی نوێی ئەلیکترۆنی پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی پێگەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بۆ وەرگرتنی هەموو زانیارییە نوێیەکان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


