کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەسەر رێگای نێوان کەلار بۆ گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەموزی 2023 هاتوچۆی کەلار رایگەیاند "ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما لەسەر رێگای کەلار بەرەو گردەگۆزینە لە هاوڵاتییەک دەدات و بەسەختی برینداری دەکات".
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە بەمەبەستی زانینی هۆکاری روودانەکەی".
هاتوچۆی کەلار جەختیشی کردووەتەوە "ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە و ناناسرێتەوە، تەمەنی نزیکەی 15 ساڵ دەبێث و کابۆیەکی شین و بلوزێکی ڕەشی لەبەردایە".
ر.ع
بیروڕا


