کوردستانی
محەمەد شیاع سودانی بۆچی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەسەر داوای تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەسەر داوای تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەموزی 2023 باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند "لەسەر داوای تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی هەولێری کردووە".
باسی لەوەشکردووە "محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەردانی چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێری کردووە و چووەتە ناوچەی رەواندز".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری شنگڵبانەی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "هەریەکە لە مەسعود بارزانی، محەمەد شیاع سودانی، فوئاد حوسێن سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سۆرانیان کردووە و گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێک کردووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


