کوردستانی
هاوڵاتییەكی تورك لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگه‌ی دێره‌بوون و گوندی قه‌ره‌ولا رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازاد ته‌ها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمموزی 2023 له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگه‌ی دێره‌بوون له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و گوندی قه‌ره‌ولا، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری توركی وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئەوەشی خستەڕوو "شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به ره‌گه‌ز توركه و ناوی (ى.م.ى)ه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستراوه‌ته‌وه، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە"ٚ.
س.ر

بیروڕا