کوردستانی
چوار كەس دەبنە قوربانیی رووداوێكی هاتوچۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سنووری ئیدارەی سۆران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری لادان لە رێگە روویدا و سەرەنجام چوار قوربانیی لێكەوتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمموزی 2023 لەسەر رێگەی كاولۆكان - جوندیان لە ئیدارەی سۆران ئۆتۆمبێلێك لە جۆری پیكئەپ نیسان دەبڵ، لە رێگە لایدا و وەرگەڕا، بەوهۆیەوە چوار كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران هەواڵەكەی راگەیاندووە، سەرچاوەكانی هەواڵیش بە مەودا میدیایان راگەیاند، لەئێستادا بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
ژ.ع

بیروڕا