کوردستانی

شوانێك بە شێوەیەكی دڕندانە دەكوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوانێك بە شێوەیەكی دڕندانە دەكوژرێت
مەودا میدیا-

لە گوندێكی سنووری كەركوك، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە شوانێك بە كوژراویی دەدۆزرێتەوە كە ماوەیەكە بێسەروشوێن بوو.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمموزی 2023 هێزە ئەمنییەكانی كەركوك تەرمی شوانكارێكیان دۆزییەوە كە سەری لە لاشەی جیاكرابووەوە، بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا ئەو هاوڵاتییە كاری شوانیی كردووە و ماوەیەكە هەواڵی نەبووە.

شوانكارەكە لە گوندی مەنسییەی ناحیەی رەشاد سەر بە پارێزگای كەركوك دۆزراوەتەوە، بەڵام خۆی خەڵكی شاری دیالەیە و بەمەبەستی كاركردن رووی كردووەتە كەركوك.

سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن ئەو شوانكارە پێشتر رفێندراوە، پاشان بە شێوەیەكی دڕندانە كوژراوە و تەرمەكەی فڕێدراوە لە ناوچەی وادی زغەیتون كە چەندینجار ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجامدراوە دژ بە چەكدارانی داعش.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan