کوردستانی

دوو رۆژ پشووی فەرمی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو رۆژ پشووی فەرمی دەبێت
مەودا میدیا-

لە دوو هەفتەی داهاتوودا دوو رۆژ بۆ دوو بۆنەی جیاواز بە پشووی فەرمی دیاریكراون.

بەپێی رۆژژمێری تایبەت بە پشووە فەرمییەكانی ساڵی 2023 كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراون، لە دوو هەفتەی داهاتوودا دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.

بەپێی رۆژژمێرەكە هەریەك لە رۆژانی 18ی تەمموز بە بۆنەی ساڵیادی كۆچی پەیامبەری ئیسلام و 27ی تەمموز بەبۆنەی عاشورا دەبنە پشووی فەرمی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر لەم مانگەدا ئەمڕۆ 14ی تەمموز بەپێی رۆژژمێری تایبەتی پشووە فەرمییەكان پشوو بوو كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی هەینی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan