کوردستانی
سامانە سروشتییەكان داهاتی ماوەی نەوت بۆ مووچە بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی خەرجی نەوت و كۆی گشتیی داهاتەكەی بۆ مووچە بڵاوكردەوە و بەپێی ژمارەكان، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ نزیكەی 946 ملیۆن و 500 دۆلار داهاتی ماوەی نەوت هەبووە.
ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمموزی 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و خەرجیی و داهاتەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داهاتی ماوەی نەوت بۆ مووچە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 946 ملیۆن و 497 هەزار و 142 دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی داهاتی نەوت لەو ماوەیەدا دوو ملیار و 199 ملیۆن و 684 هەزار و 396 دۆلار بووە، لەكاتێكدا خەرجی نەوت بە گشتی یەك ملیار و 253 ملیۆن و 187 هەزار و 254 دۆلار بووە، ماوەكەی دیكەی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە.
ژ.ع

بیروڕا