کوردستانی

لە زاخۆ چوار مێرمنداڵ لە ماوەی سێ كاتژمێردا خنكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە زاخۆ چوار مێرمنداڵ لە ماوەی سێ كاتژمێردا خنكان
مەودا میدیا-

تەنها لەماوەی سێ كاتژمێری ئێوارەی ئەمڕۆدا، چوار كەس خنكان و هەتا ئێستا بەدوای تەرمی كەسێكدا دەگەڕێن و نەدۆزراوەتەوە، سەرجەمیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە.

كاتژمێری 4:00ی عەسری ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمموزی 2023 لە گوندی دولا مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ خنكا، پاش كاتژمێرێك تەرمەكەی دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادی كرا.

كاتژمێرێك دواتر لە رووداوی یەكەم مێرمنداڵێكی دیكەی تەمەن 14 ساڵ خنكا لە كۆمەڵگەی باكرما، تەنها یەك كاتژمێر دواتر و كاتژمێر شەش هاوڵاتییەكی دیكە لە بەرەگەورا - رۆژهەڵاتی زاخۆ كە تەمەنی 13 ساڵ بوو خنكا و تەرمی هەردوكیان دۆزراوەتەوە و لە پزیشكی دادین.

هاوكات نزیك كاتژمێر 7:30 خولەكی ئەم ئێوارەیە، لە گوندی خالش گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ خنكا و لەئێستادا تیمەكانی بەدواداچوون سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی، ئەوەش چوارەمین رووداوی هاوشێوەیە كە ئەمڕۆ لە سنووری زاخۆ روویدا.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan