کوردستانی
پێنج ئەندامی خێزانێك دەبنە قوربانیی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر رێگەی نێوان كەركوك-هەولێر، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ روویدا و سەرەنجام پێنج ئەندامی خێزانێك دەبنە قوربانی.
ئەمشەو هەینی 14ی تەمموزی 2023 رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی نێوان كەركوك-هەولێر نزیك گوندی دارەمان روویدا و سەرەنجام پێنج ئەندامی یەك خێزان بوون بە قوربانی.
سەرچاوەیەك بۆ مەودا میدیا وتی، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە و لەئەنجامدا كەسێك گیانیلەدەستدا كە شۆفێرەكە بوو، چوار کەسی دیکەش كە هاوژین و منداڵەكانی بوون برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیەی هەواڵ بۆ مەودا میدیا وتیشی، ئەو خێزانە خەڵكی شاری هەولێرن، شۆفێرەكە كە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە تەمەنی 62 ساڵ بووە وهاوژینەكەی تەمەن 57 ساڵ، لەگەڵ دوو كچی كە تەمەنیان 26 و 24 ساڵ بووە.
هاوكات دوای ئەوەی بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانە، هاوژینی شۆفێرەكە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا و منداڵەكانیان لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
ژ.ع

بیروڕا