کوردستانی
فێڵێکی گەورە لە هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت فێڵێکی گەورە لە هاوڵاتییان دەکرێت بەناوی فرۆشتنی سیمکارت و کردنەوەی هەژماری بانکی، دەشڵێت "هەرکەس ئەو کارە بکات رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند "دانیشتوانی سنوورەکەمان و سەرجەم دوکانەکانی فرۆشتنی سیمکارت ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت سیمکارت بفرۆشن بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتییان بە بڕێک پارە کە لەنێوان 25 تاوەکو 100 هەزار دیناردایە".
باسی لەوەشکردووە "گروپێک ماوەیەکە لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێم پەیدابوون کە بەرانبەر بڕێک پارە سیمکارت بەناوی هاوڵاتییان دەکەن و هەژماری بانکییان بەناوەوە دەکەنەوە و دواتر لەدەرەوەی وڵات ئاڵوگۆری دراوی پێدەکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هاوڵاتییەکە ئاگادارنییە کە بڕە پارەیەکی زۆر بەناوی ئەمەوە حەواڵەکراوە و باجێکی زۆریش دەچێتە سەر ناوەکەی و هەرکات کاری بە فەرمانگەیەکی حکومی بێت ئەوا دەبێت سەرجەم باجەکەیان پێبدات".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


