کوردستانی

کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی رایگەیاند "کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشتر نزیکدەبێتەوە."
 
باسی لەوەشکردووە "سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ."
 
بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێم بەم شێوەیە دەبێت: 
 
هەولێر: 45 پلە

سلێمانی: 44 پلە

دهۆک : 44 پلە

کەرکوک: 47 پلە

هەڵەبجە: 45 پلە

زاخۆ : 44 پلە

سۆران : 42 پلە

گەرمیان : 48 پلە

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan