کوردستانی

وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێدەکات
مەودا میدیا - 
 
دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕێدەکرێت لە دانیشتنەکاندا کۆمەڵێک پرۆژەیاسای گرنگ لە وەرزی نوێی یاساداناندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق خشتەی دانیشتنەکانی بۆ رۆژی شەممە واتا ئەمڕۆ و رۆژی دووشەممە بەرواری 17ی تەموز بڵاوکردووەتەوە، بەمپێیە کۆمەڵێک پرۆژە یاسای گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت کە جێی ناکۆکی و مشتومڕە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هەریەکە لە یاسای نەوت و گاز و لێبووردنی گشتیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و یاسای دەزگای هەواڵگری و دژەتیرۆر لە پرسە گرنگەکانی ناو دانیشتنەکاندا دەبێت.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق رۆژی 12ی حوزەیرانی 2023 پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراقی بۆ ساڵانی 2023 و 2024  و 2025 پەسەندکرد.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan