کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەسەر رێگای کەلار گردەگۆزینە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە 10 کەس برینداربوون کە نۆ لە بریندارەکان منداڵ.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە جۆرەکانی مینی پاس و تۆیۆتا پیکاب لەسەر رێگای کەلار گردەگۆزینە 10 کەس برینداربوون و نۆ لە بریندارەکان منداڵن".
باسی لەوەشکردووە "نۆ منداڵەکە لەنێو نیسان مینی پاسەکەدابوون و ئەو کەسەی دیکەش کە برینداربووە، ئۆفێری ئۆتۆمبێلە پیکابەکەیە و سەرجەمیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئۆتۆمبێلە مینی پاسەکە پێچی کردووەتەوە و بەئاراستەی کەلار گەڕاوەتەوە و لەوکاتەشدا نیسانە پیکابەکە لە گردەگۆزینەوە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە و بەیەکیانداداوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


