کوردستانی
هەرێمی كوردستان تانە لە یاسای بودجە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵەکانی 2023, 2024, 2025 دەدات.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵەکانی 2023, 2024, 2025 دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە هەریەکە لە مادەکانی (2, 11, 12, 13)ی بودجەی گشتیی عیراق دەدات".
هەر لەم بارەیەشەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "جێبەجێکردنی بودجەی عیراق پەیوەستە بە چەند رێنماییەکەوە کە وەزارەتی پلاندانان و دارایی دەردەچێت و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەو رێنماییانە دەربچێت و لەدوای ئەوەوە کار بە پرۆژە یاسای بودجەی نوێی گشتیی عیراق دەکرێت و حکومەتی هەرێم مافی خۆیەتی تانە لە پرۆژە یاساکە بدات ".
نەرمین مەعروف وتوشیەتی "هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو حکومەتی فیدراڵ دەدتوانێت بڕی 800 ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم و ئەوانیش بەکاری بهێنن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران ".
ر.ع
بیروڕا


