کوردستانی
حەج و عومرەی سلێمانی: لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی حەجدا سەرکەوتووترین بووین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەتوانین بڵێین رێژەی سەرکەوتنمان لە ئەنجامدانی پرۆسەی حەجدا %95 بووە و تەنانەت لەپێش وڵاتی عیراقیشەوە بووین.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 کامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند "دەتوانین بڵێین پرۆسەکەمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و لەسەر ئاستی جیهانیش پرۆسەی سەرپەرشتیکردنی حاجییانی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووترین بووین".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی نەبوونی دەوڵەت، عیراق سەرکەوتنەکانی ئێمەشی خستووەتە سەر ئەوانەی خۆی و لەبارەی ئەو خواردنانەی بۆ حاجییە کوردەکان ئامادەکرابوو هیچ حاجییەک گلەیی لە خواردنەکان نەبووە".
جەختیشی کردووەتەوە "لە پرۆسەکەدا چوار حاجی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە و لەم ژمارەیەش یەک حاجی پێش گەیشتن بە فڕۆکەخانە گیانی لەدەستداوە".
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی وتیشی "سەرجەم رێکارەکانی بەخاکسپاردن بۆ ئەو حاجییانە ئەنجامدراوە کە لە سعودییە گیانیان لەدەستداوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


