کوردستانی
شەڕە تەقە لەم ناوچەیەی هەرێم روویدا و کەسێک بریندار بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شێخان شەڕەتەقە لەنێوان دوو خانەوادەدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو کە تەمەنی 33 ساڵە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 هێمن سولەیمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند "لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای شێخانی سەر بە دهۆک شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و یەک کەس بەهۆیەوە برینداربووە".
باسی لەوەشکردووە "بریندارەکەیە گەنجێکی تەمەن 33 ساڵە و دوای رووداوەکەش هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکە".
جەختیشی کردووەتەوە "دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەرکردووە و کەسێکیش دەستگیرکراوە".
ر.ع
بیروڕا


