کوردستانی
بوومەلەرزە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاتژمێر 4:04 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەنێوان ناحیەی سەنگاو - ناوچەی قەرەداغ بوومەلەرزەیەک روویدا، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت "لە ماوەکانی داهاتوودا ئەگەری هەیە بوومەلەرزەی دیکە رووبدات".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 4:04 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 لەنێوان ناحیەی سەنگاو - ناوچەی قەرەداغ بوومەلەرزەیەک بە پلەی 3.7 روویدا، چەقی بوومەلەرزەکە چیای زەردە بووە".
ئەمڕۆ لە هەردوو قەزای چەمچەماڵ و شەقڵاوەش بوومەلەرزە روویدا لەبارەی روودانی ئەم بوومەلەرزانەوە پشتیوان ئیبراهیم وتی "ئەم بوومەلەرزانە بەهۆی جوڵانی چینەکانی ژێر زەوییەوەیە لەسەر یەکتر، هەروەها ماوەیەک پێش ئێستاش لە ناوچە عەرەبییەکان چینەکانی ژێر زەوی جوڵەی هەبوو، ئەمەش وایکرد پەستان لەسەر چینەکانی زاگرۆس دروستبکات و ببێتە هۆی روودانی بوومەلەرزە".
وتیشی "بەهۆی دروستبوونی ئەم پەستانە لەسەر چینەکانی زەوی ئەگەری هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا بوومەلەرزەی دیکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رووبدات بە پلەی نەزاندراو".
س،ر

بیروڕا