کوردستانی
نەبوونی پارە گرنگترین پرۆژە پەکدەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پرۆژەی دووسایدکردنی سلێمانی - کەلار ماوەی چەندین ساڵە کارکردن تیادا بەردەوامە، تاوەکو ئێستا تەنها نیوەی پرۆژەکە تەواوکراوە و حکومەت بودجەی پێویستی بۆ خەرجناکات.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی ئیدارەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی سلێمانی - کەلار بەردەوامە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارەکان بە سستی بەڕێوەدەچن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا لە %59 پرۆژەکە تەواوبووە، نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە تاوەکو بودجەی پیویست بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە خەرجبکات، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە".
رێگەی سلێمانی - کەلار بە رێگەی مەرگ ناسراوە بەهۆی ئەوەی رۆژانە رووداوی هاتوچۆ تیادا روودەدات و چەندەها کەس دەبنە قوربانی بەهۆی خراپی رێگەکەوە.
س.ر

بیروڕا