کوردستانی
دوایین زانیارییەکان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانن، تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە بۆ دابەشکردنی مووچە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دیارینەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو بەغدا پارە نەنێرێت ئەوا حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی مانگی شەش دابەشبکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەغدا پارەبنێرێت".
تەنها مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، ئەویش لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دابەشدەکرێت.
س.ر

بیروڕا