کوردستانی
تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شه‌قامی سالم ده‌ستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شه‌قامی سالمی راگەیاند، بەپێی مادەی 477 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان دوو شۆفێردا له شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) روویدا و یه‌كێك له شۆفێره‌كان به چه‌قۆ زیانی به ئوتومبێلی به‌رانبه‌ر گه‌یاند، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد".
ئاماژە بەوەکراوە "سه‌ره‌نجام و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگارییه‌وه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (أ، ص، ح) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 477 له یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س.ر

بیروڕا