کوردستانی
به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به كۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ شەممە پڕۆسه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به كۆتاییهات، ئەمساڵ بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراون.
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شەممە 15ی تەموزی 2023 پڕۆسه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به كۆتاییهاتووە و توانیمان 500 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرین".
ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌رچه‌نده بڕی وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان دیاریكراو بوو، دڵنیاشین ئێمه زیاتر له‌و بڕه‌مان هه‌یه، هەروەها كۆی پاره‌ی ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه، 400 ملیار دیناره، تا ئێستا 80 ملیاری دراوه، كه به‌هۆی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه دواخرا و دواتر ئه‌و پاره ده‌خرێته سه‌ر حیساب و ئێمه‌ش له رێگه‌ی سایلۆكانه‌وه دابه‌شی ده‌كه‌ین بەسەر جوتیاراندا".
س.ر

بیروڕا