کوردستانی
یەکێتیی پیاوانی کوردستان: تووندوتیژییەکان زیادیانکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئامارەکانی تووندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان زیادیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات لە شەش مانگی ئەمساڵدا 336 سکاڵا تۆمارکراون.
بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی لیژنەی تۆمارکردن و بەدواداچوونی کەیسەکان لە رێکخراوی یەکێتی پیاوان لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە سەرجەم لقەکانمان لە هەرێمی کوردستان و شاری کەرکوک 336 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی تۆمارکراوە، هەروەها 39 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە، هەروەها حاڵەتی کوشتنی پیاو لەلایەن ژن یان بە هاوکاری ژن یان بەهۆی کێشە خێزانییەکانەوە لەلایەن کەسوکاری ژنەوە هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمێک ئامارەکە زیادیکردووە، چونکە پاڵنەر و هۆکارەکان روو لە زیادبوونە بە تایبەت کێشە خێزانییەکان".
س،ر

بیروڕا