کوردستانی

ئاگاداریی هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداریی هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارى ئەو دوکانانەى ناوبازاڕى سلێمانى دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشی کارەبایان نییە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگادارى ئەو دوکانانەى ناوبازاڕى سلێمانى دەکەینەوە کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشى کارەبایان نییە، وەک ئاسانکارییەک تیمەکانى پێوەرى زیرەکى کارەبا و کاروبارى وزە، لەبەردەم دوکانەکانیان و بەشێوەى (ئۆنلاین) هاوبەشیان بۆ دەکەنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ئەوەى کێشەى پریپەید و بڕانى کارەبایان نەبێت، تکایە هاوکارى تیمەکان بن و دواى وەرگرتنى پسوڵەى هاوبەشى، سەردانى هۆبەى کاروبارى وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات لەگەڕەکى قالاوا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan