کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە رووباری خازر خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایدەگەیەنێت کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە ئاوی خازردا خنکاوە و لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ئاکرێیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ کە خەڵکی گوندی پیرخولی ناحیەی گردەسێنی قەزای ئاکرێیە لە ئاوی رووباری خازردا خنکاوە".
باسی لەوەشکردووە "گەنجەکە ناوی هێمن زێرۆ موسایە و بە مەبەستی مەلەکردن رووی کردووەتە ئەو ناوچەیە و ئەم رووداوە روویداوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رووداوێکی هاوشێوەدا گەنجێکی دیکە بەناوی یاسین محەمەد کە تەمەنی 35 ساڵ بوو رۆژی 14ی ئەم مانگە لە هەمان رووباردا خنکا، ئەمەش دەبێتە حەوتەمین رووداوی خنکان لە سێ رۆژی رابردوودا لەو رووبارە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


