کوردستانی

سبەینێ دەرماڵەی دوو مانگی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دەرماڵەی دوو مانگی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - 
 
زانکۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت سبەینێ دەرماڵەی دوو مانگی خوێدکارانی زانکۆکەمان دابەشدەکرێت کە بڕەکەی لەنێوان 40 بۆ 60 هەزار دینارە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 زانکۆی گەرمیان رایگەیاند "سبەینێ دووشەممە بەرواری 17ی تەموزی 2023 دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندکاران دەکرێت و پێویستە خوێندکاران سەردانی کۆلێج بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی".
 
باسی لەوەشکردووە "بڕی پارەکە لەنێوان 40 بۆ 60 هەزار دیناردایە و ئەمە پاڵپشتیی داراییە بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو".
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سامان عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند "بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستدەکرێت بە دابەشکردنی دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan