کوردستانی

تێچووی پاسپۆرت بە سیستمی نوێ چەندە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێچووی پاسپۆرت بە سیستمی نوێ چەندە؟
مەودا میدیا - 
 
 بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت پێدانی پاسپۆرت بەشێوازی کۆن راگیراوە و لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێ و تێچووەکەشی 91 هەزار دینارە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "سبەینێ سێشەممە بەرواری 17ی تەموز هاوڵاتییان دەتوانن بە سیستەمی نوێ پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە و هەر لە هەمان رۆژیشدا کارەکان تەواودەکرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "لەم شێوازە نوێیەدا رۆتین کەمکراوەتەوە و هاوڵاتییانیش دەتوانن لە دەروازە سنوورییەکانەوە بەم پاسپۆرتە نوێیە لە دەرگا ئەلیکترۆنییەکانەوە هاتوچۆ بکەن و راوەستان لە سەرەکاندا نامێنێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کۆپیکردن و هەڵگرتنی فایل لەلایەن هاوڵاتییانەوە نامێنێت و پێشکەشکار دەتوانێت لەماوەی یەک کاتژمێردا ببێتە خاوەن پاسپۆرتی خۆی".
 
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی وتوشیەتی "پێویستە بۆ دەرکردنی ئەم پاسپۆرتە نوێیە پێشکەشکار کارتی زانیاریی و کارتی نیشتمانی و ڤیزە کارتێکی هەبێت کە لە 91 هەزار دیناری عیراقی کەمتر لە هەژمارەکەیدا نەبێت".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەو بڕە پارەیەی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت هەمووی بۆ حکومەتی ناوەندییە و هیچی بۆ حکومەتی هەرێم ناگەڕێتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan