کوردستانی
ئاگر لە تەق تەق کەوتەوە و کارمەندێک برینداربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە رایدەگەیەنێت ئاگر لە سنووری ناحیەی تەق تەق کەوتووەتەوە و بەهاوکاریی تیمەکان توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام کارمەندێک بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند "ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چەمی رەشیدی سنووری ناحیەی تەق تەق، راستەوخۆ کارمەندەکانمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".
باسی لەوەشکردووە "توانراوە لەلایەن تیمەکانمانەوە چەندین دۆنم لەوەڕگای ئاژەڵ و داری سرووشتی و بەردار لە سووتان رزگاربکرێن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەناوی مەڵبەند سەڵاح لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا قاچی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


