کوردستانی

ساڵی نوێی خوێندن لە 13ی ئەیلوول دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی نوێی خوێندن لە 13ی ئەیلوول دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن رۆژانی شەممە پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی 13ی ئەیلوولیش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند "رۆژی 13ی مانگی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024ە و رۆژی 17ی ئەیلوولیش دەستدەکرێت بە خوێندنی وانەکان لە هۆڵەکاندا".
 
باسی لەوەشکرد "بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە کە رۆژی شەممە پشووی فەرمی بێت لە خوێندنگە حکومییەکان هاوشێوەی خوێندنگە ئەهلییەکان".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانی پێشوو لە خوێندنگەکاندا شەش رۆژ وانە دەخوێندرا واتە لە شەممە تاوەکو پێنجشەممە و بەم بڕیارە نوێیە ئەو رۆژانە کەم بووەتەوە بۆ پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan