کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا
مەودا میدیا -
 
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی شەش تەنها تەکنیکییە و هیچ گرفتێکی دیکە لەئارادا نییە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتین کە لەماوەی ئەم سێ رۆژەدا بڕە پارەیەک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و ئێمەش دەستبکەین بە دابەشکردنی مووچە".
 
باسی لەوەشکردووە "سەردانەکەمان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردنە لەو گرفتانەی لەنێوان هەرێم و بەغدادا هەیە و چەند رۆژێکیشمان پێدەچێت تاوەکو گرفتەکان چارەسەربکەین".
 
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران جەختیش کردووەتەوە "تانە لە هەندێک بڕگەی یاسای بودجەی گشتیی عیراق دەدەین کە نادەستورییە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan