کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی شۆفێرێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی عەربەت – سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچدا لەسەر رێگەی سەرەکیی عەربەت – سلێمانی چەند ئۆتۆمبێلێک بەیەکیانداداوە و بەهۆیەوە شۆفێری مینی پاسێک گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "هۆکارەی رووداوە هاتوچۆیەکە بۆ رژانی گاز دەگەڕێتەوە لەسەر رێگاکە کە بووەتە هۆی بەیەکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک، دواهەمین ئۆتۆمبێلیش ئەو مینی پاسە بووە کە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی".
ر.ع
بیروڕا


