کوردستانی

وتەبێژی حکومەت: هەرێم ناتوانێت تەنها بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەت: هەرێم ناتوانێت تەنها بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات
مەودا میدیا - 
 
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوڵاتییانی هەرێم هەواڵی خۆش دەبیستن و حکومەتیش ناتوانێت تەنها بە داهاتی ناوچۆ مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها پشتی بە %83ی داهاتی نەوت دەبەست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەمەش هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە".
 
باسی لەوەشکردووە "لەکاتی ئێستادا ئەو رێژەیە لە داهاتی نەوت بەردەست نییە و نەماوە بۆیە ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بکات".
 
وتوشیەتی "سەردانی وەفدەکەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا تەنها بۆ پرسی مووچە نییە، بەڵکو بۆ شایستە داراییەکانی هەرێمە و مافی خۆشمانە کە مانگانە حکومەتی عیراق مووچە و شایستە داراییەکانمان لەکاتی خۆیدا بۆ بنێرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan