کوردستانی
منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوبازاڕی شەقڵاوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەموزی 2023 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هاولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شەقڵاوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "ئەم رووداوە کاتێک روویداوە کە دایک و باوکەکە سەرقاڵی بەکرێگرتنی خانوویەکی گەشتیاری بوون لە ناوچەکە و نەیانزانیوە کە منداڵەکەیان لەوان جیابووەتەوە".
جەختیشی کردووەتەوە "کاتێک منداڵەکە گەڕاوەتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە دەستکاریی گێڕی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و خستوویەتە بۆش، دواتر بەهۆی لێژیی رێگەکەوە ئۆتۆمبێلەکە دەستی بە جووڵە کردووە و منداڵەکەش لە ترسدا خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا رۆشتووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


