کوردستانی
ئەمڕۆ یەکێتی چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی هەردوو حزبی بزووتنەوەی گۆڕان و سۆسیال دیموکراتی کوردستان بکات.
سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 شاندی یەکێتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە سلێمانی سەردانی حزبی بزووتنەوەی گۆڕان و سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەردانی یەکەم کاتژمێر 10:30 خولەک سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات، سەردانی دووەمیش کاتژمێر 12:30 خولەک سەردانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات".
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی وتی "ئەم سەردان و کۆبوونەوانە درێژەی پێدەری کۆبوونەوەکانی دیکە دەبێت".
س،ر

بیروڕا