کوردستانی

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نووسراویان بۆ حکومەتی عیراق کردووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نووسراوێكی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ كه‌ ده‌بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی بناردایە".

ئاماژەی بەوەکرد "هۆكاری نه‌ناردنی نازانین، سبه‌ی له‌ به‌غدا جارێكی دیكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێشنیازده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات مووچه‌ی مانگی شه‌ش ره‌وانه‌ بكه‌ن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan