کوردستانی
نزیکەی هەزار دۆنم زەویی لە سووتان رزگارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە رایدەگەیەنێت تیمەکانمان توانیویانە نزیکەی هەزار دۆنم داری سروشی و ماڵ و فەرمانگە و شوێنی گەشتیاریی لە چیای هەیبەسوڵتان لە سووتان رزگار بکەن و لە هەڵمەتەکەشدا سێ کەرمەندمان برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند "تیمەکانمان لە چیای هەیبەسوڵتان بە هاوکاریی بنکەی زانکۆ و کۆیە و بارەگای بەش و ئەفسەران توانیویانە لە ماوەی سێ کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن".
باسی لەوەشکردووە "لە رووداوەکەدا سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بریندار بوون و راستەوخۆ گواستراونەتەوە بۆ بۆ نەخۆشخانە تاوەکو چارەسەری پێویست وەربگرن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو بەرواری 16ی تەموز بەهەمان شێوە و لە ناحیەی تەق تەق ئاگر کەوتەوە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی تەق تەق قاچی شکا.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


