کوردستانی

یەکەم داواکاریی هاوڵاتییانی کفری جێبەجێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم داواکاریی هاوڵاتییانی کفری جێبەجێکرا
مەودا میدیا - 
 
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت یەکەم داواکاریی هاوڵاتییانی کفری جێبەجێکراوە و لە ماوەیەکی دیکەشدا تەواوی داواکارییەکانی دیکەیان جێبەجێ دەکرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای زانینی کێشەکانی هاوڵاتییانی کفری داوای چارەسەر و بەدواداچوونی بەپەلەی کرد و مەبەستییەتی بە زووترین کار ئەوەی لە توانای حکومەتدایە ئەنجامی بدات".
 
باسی لەوەشکردووە "هاوڵاتییانی کفری یەکێک لە داواکارییەکانیان بریتیبووە لە بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کفری و خۆشبەختانە ئەو داوایەیان جێبەجێکرا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزارەوە، بەپێی مادەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبەردنی شارەوانییەکان، پلەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کفری بەرزکرایەوە لە پلە دووەوە بۆ پلە یەک تاوەکو خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان بکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan