کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە کاردانەوەیان بەرانبەر هێزەکانمان ئەنجامداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە  کاردانەوەیان بەرانبەر هێزەکانمان ئەنجامداوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە کاردانەوەیان بەرانبەر هێزەکانمان  ئەنجامداوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیارییمان پێگەیشت کە لە گەڕەکی چوار چرای سلێمانی کێشە لەنێوان دوو هاوڵاتییدا دروستبووە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دەستبەجێ چوون بەدەم کێشەکەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرمان کردوون لە کاتی کێشەکەدا کاردانەوەیان بەرانبەر هێزەکانی پۆلیس نواندووە و رووباڕوویان بوونەتەوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبار (ا، ع، م) لەدایکبووی ساڵی 1983 کە پیشەی پێشمەرگەیە و تۆمەتبار (ش، ا، ع) کە لەدایکبووی ساڵی 2005 و پیشەی کاسبە بە بڕیاری دادوەر راگیراون".
 
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "بەپێی مادەی 230 لە یاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوام لە بنکەی پۆلیسی چوار چرا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan